ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەکانی ئێنزۆ فێرناندێز ناوماڵی چێڵسی دەشێوێنێت

کاپتنەکەی بلووز یاریزانەکانی لە خۆی تووڕەکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بە قەیرانێکی قووڵ تێدەپەڕێت و کێشەکانی ئەم جارە بۆ پەیوەندیی نێوان ئەستێرەکان دەگەڕێنەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی چێڵسی لە رەفتار و لێدوانەکانی ئێنزۆ فێرناندێز زۆر بێزارن.

لە نەبوونی ریس جەیمس، ئێنزۆ بووەتە کاپتنی تیمەکە، بەڵام لە چەند چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە شاری مەدریدی زۆر خۆشدەوێت، ئەوەش بووەتە هۆی تووڕەییەکی زۆری ئەستێرەکانی بلووز. قسانەکانی ئێنزۆ دوای شکستی گەورەی چێڵسی بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 8-2 هات، هاندەران ئەو کارەی وەکوو بێڕێزییەکی گەورە دەبینن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەناو ژووری جلگۆڕین رەفتاری زۆر توند بووە و لە یارییەکەی پاریسیش هێرشێکی توندی کردە سەر فیلیپ یۆرگێنسنی گۆڵپارێز. هاوڕێکانی پێیان وایە  ئێنزۆ دەیەوێت بارودۆخەکە تێکبدات تاوەکوو لە هاویندا یانەکە جێبهێڵێت.

جۆن ئۆبی میکێل، یاریزانی پێشووی چێڵسی لە پۆدکاستەکەیدا رەخنەی توندی ئاراستەی ئێنزۆ کرد و رایگەیاند ئەگەر لە یانەکە بێزارە پێویستە بڕوات چونکە هیچ یاریزانێک لە چێڵسی گەورەتر نییە. ئەفسانەکەی پێشووی چێڵسی رەفتارەکانی یاریزانەکە وەکوو بێڕێزییەکی گەورە دەبینێت بەرامبەر یانەیەک کە پارەیەکی زۆری بۆ کڕینی خەرج کردووە.

ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2032 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە، بەڵام بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوە میدییاییەکان، دەیەوێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت لە چێڵسی و ئاڵەنگارییەکی نوێ و گەورەتر تاقیبکاتەوە.

ئەستێرەکەی مۆندیالی 2022 لە سەرەتای ساڵی 2023 بە بەهای 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 159 یاریی لەگەڵ بلووز کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید؛ ئێنزۆ شاری دڵخوازی ئاشکرا دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button