ئینگلتەراگرنگترین

گاری لینیکەر: تۆماس تۆخێل سووکایەتی بە ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەکات

"کێشەکە وەرزشی نییە"

Yariga App

یاریگا –

گاری لینیکەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا، پێی وایە بڕیارەکەی تۆماس تۆخێل بۆ دوورخستنەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە پێکهاتەی سێ شێرەکان، پەیوەندی بە تۆپی پێوە نییە و کێشەیەکی کەسی لەپشتە.

دوورخستنەوەی ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید لە پێکهاتەی ئینگلتەرا و بانگهێشتکردنی بێن وایت، گومان و دەنگۆی زۆری دروست کردووە، لە نوێترین پێشهاتدا، گاری لینیکەر لە پۆدکاستی The Rest is Football دەڵێت تۆخێل رقی بەرامبەر ئارنۆڵد هەیە و دوورخستنەوەی پەیوەندی بە ئاست و یاریکردنی یاریزانەکەوە نییە.

پێم وایە شتێکی کەسی لە نێوان تۆخێل و ئارنۆڵد هەیە، چونکە لە رووی تۆپی پێوە هیچ پاساوێک نییە. ناتوانم تێبگەم چۆن یاریزانێکی ئاوا بانگێشت نەکراوە. وادیارە توخێل شتێکی لە ئارنۆڵد بەدڵ نییە؛ جا رەفتاری بێت یان لایەنی بەرگری، چونکە ئەم بڕیارە هیچ مانایەکی نییە.

15 مانگ و تەنیا یەک یاری!

ئارنۆڵدی تەمەن 27 ساڵ، هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، لەوەتەی تۆخێل پۆستی راهێنەرایەتی ئینگلتەرای وەرگرتووە، 15مانگ لەمەوبەر، تەنیا یەک جار یاری بۆ هەڵبژاردەکە کردووە.

هەروەها لینیکەر بانگهێشتکردنی بێن وایتی وەکوو سووکایەتی بەرامبەر ئارنۆڵد ناودەبات و دەڵێت…

هەندێک یاریزان لە هەمان پێگەی ئارنۆڵد بانگێشت دەکرێن کە لە ئاستی ئارنۆڵد نین، بەتایبەت کاتێک تۆپ لە قاچی ئارنۆڵدایە، چونکە خاوەنی جادوویەکە کە دەتوانێت گرێی یارییەکان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button