ئه‌مریکائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەگەر دڵت لە مەدریدە درێسی شین مەپۆشە؛ ئەستێرەیەکی پێشووی چێڵسی هێرش دەکاتەسەر ئێنزۆ فێرناندێز

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ فێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکدا ئارەزووی خۆی بۆ ژیان لە مەدرید دەربڕی، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەکی زۆر لەبارەی گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە ئێنزۆ فێرناندێز و دواجاریش ئارەزووی یاریزانەکە بۆ یاریکردن لە یانەی شاهانە هەبوو. دواجاریش لەلایەن خودی یاریزانەکەوە دەنگۆی نزیکبوونەوەی لە قەڵای سپی رەتکرایەوە، بەڵام دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا پە لێدوانێک لاپەڕەیەکی نوێی لە دەنگۆکان کردەوە و جارێکی دیکە کاردانەوە جیاوازەکان سەریان هەڵدایەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی یوتیوبی ئاڤیرلاس، پرسیار لە ئەستێرەکەی چێڵسی کرا لە دەرەوەی ئینگلتەڕا و ئەرجەنتین ئارەزوو دەکات لەکوێ بژیت، ئێنزۆ بێ دوودڵی و راستەوخۆ ناوی مەدریدی هێنا و گوتی:

یاریزانان لەو شوێنە دەژین کە دەیانەوێت، من حەزدەکەم لە ئیسپانیا بژیم، مەدریدم زۆر خۆشدەوێت، چونکە ئەو شارە، بۆینس ئایریسم بیردەخاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرچەندە دەتوانێت بە ئینگلیزی کاروبارەکانی خۆی بەڕێبکات، بەڵام بە زمانی ئیسپانی هەست بە ئارامییەکی زۆر زیاتر دەکات.

پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید؛ ئێنزۆ شاری دڵخوازی ئاشکرا دەکات


ئەم قسانەی ئێنزۆ لە کاتێکدایە، تەنیا چەند رۆژێک لەمەوبەر بە توندی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە مێرێنگی رەتکردەوە و رایگەیاند تەنیا سەرنجی لەسەر چێڵسی و یارییەکانی کۆتایی وەرزە، دوای مۆندیال هەموو شتێک روون دەبێتەوە چی روودەدات.

دوای لێدوانەکانی ئێنزۆ فێرناندێز، جۆن ئۆبی میکێلی یاریزانی پێشووی چێڵسی یەکێک بوو لەو ناوە دیارانەی کە کاردانەوەیەکی توندی بەرامبەر ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە هەبوو و لە پەیامێكدا دەڵێت:

ئەمە چێڵسییە نەوەکوو بەردی پەڕینەوە تاوەکوو گرێبەستێک لەگەڵ تیمێکی دیکە واژۆ بکەیت، ئەگەر دڵت لە مەدریدە نابێت درێسی شین بپۆشیت. لە چێڵسی ئێمە لەپێناوی لۆگۆی یانەکە یارییمان کرد نەوەکوو بۆ گواستنەوەی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button