ئێستا؛ راهێنەرێکی ناودار دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –
رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری ئیتاڵی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام نزیکبووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرتۆ دی زێربی ئامادەیە هەر ئێستا و دەستبەجێ پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام وەربگرێت و بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
BREAKING: Roberto de Zerbi is open to joining Tottenham as head coach now, according to Sky Italy 🚨 pic.twitter.com/pRuNko2Ih7
— Sky Sports News (@SkySportsNews) March 30, 2026
یانە ئینگلیزییەکە دوێنێ یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026 ئیگۆر تودۆری كرواتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.
دی زێربی لە ناوەڕاستی مانگی دووی ئەمساڵ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی مارسیلیا کێشایەوە و ماڵئاوایی لە یانە فەڕەنسییەکە کرد.
ئەو راهێنەرە 46 ساڵانییە پێشتر لە پرێمەرلیگ راهێنەری بڕایتن بووە، پێشتریش راهێنەرایەتی شاختاری ئوکراینی، ساسۆلۆی ئیتاڵی، بێنێڤێنتۆی ئیتاڵی و پالێرمۆی ئیتاڵی کردووە.
تۆتنهام لە ناوچەی دابەزینی پرێمەرلیگ نزیكە و بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت.



