ئینگلتەرادارایی وەرزشیدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سەڵاح بۆ رۆیشتن لە لیڤەرپوول دەستبەرداری پارەیەکی خەیاڵی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

فیرعەونە میسڕییەکەی ئانفێڵد هەفتەی رابردوو دوای نۆ ساڵ رۆیشتنی لە لیڤەرپوول راگەیاند.

دوای نۆ وەرز و کابینەیەکی پڕ لە نازناو، لەنێوانیشیان دوو پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک، محەممەد سەڵاح رۆیشتنی لیڤەرپوولی لە کۆتایی وەرزەکە راگەیاند. هێرشبەرە میسڕییەکە کە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە بەخۆڕایی ئانفێڵد جێدەهێڵێت تاوەکوو سەرکێشییەکی دیکە تاقی بکاتەوە، کە بە ئەگەری زۆرەوە لە سعوودییە یان ئەمریکا دەبێت.

ئەگەرچی ئەستێرەکەی رێدز بەخۆڕیی دەڕوات، بەڵام بەرپرسانی یانەکە رۆیشتنی هاوشێوەی وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆری گواستنەوە دەبینین. ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکە هیچی دیکە هەفتانە 400 هەزار پاوەند مووچەکەی نادات، کە ئەگەر گرێبەستەکەی تەواو بکات تاوەکوو کۆتایی وەرزەکە تەواوی مووچەکەی 19.2 ملیۆن پاوەند دەکات.

هەر ئەوەندە نییە، هاوینی رابردوو کاتێک موحەممەد سەڵاح گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێکردەوە، بەرامبەر جێنەهێشتنی یانەکە بەخۆڕایی، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی زیادکرا کە ئەگەر هاتوو ئەستێرە میسڕییەکە تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی بمێنێتەوە، ئەوا پاداشتێکی گەورەی دڵسۆزی وەردەگرێت کە بڕەکەی 20 ملیۆن پاوەندە.

لەبەر ئەم هۆکارانە ئەگەرچی سەڵاح بەخۆڕایی یانەکە جێدە‌هێڵێت، بەڵام لیڤەرپوول بەهۆی رۆیشتنییەوە نزیکەی 40 ملیۆن پاوەندی پاشەکەوت دەکات، کە بەگوێرەی ترانسفەرمارکێت بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا تەنیا 30 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە نزیکەیی نیوەی ئەو بڕە دەکات کە لیڤەرپوول پاشەکەوتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button