گرنگترینمۆندیالی 2026

دوای شكستەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا؛ كاسێمیرۆ پشتگیری گەڕانەوەی نێیمار بۆ بەڕازیل دەكات

هەمووان پەستان لەسەر كارلۆ ئانچێلۆتی درووستدەكەن

Yariga App

یاریگا –

كاسێمیرۆ، كاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل پشتگیری خۆی بۆ گەڕانەوەی نێیمار دا سێلڤا بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەكەیان دەربڕی.

كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ دوو یارییە دۆستانەكەی ئەم مانگە نێیماری بانگهێشت نەكردووە و لەلایەن زۆربەی هاندەرانەوە رەخنە لە بڕیارەكەی كارلۆ گیرا.

لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل و فەڕەنسا رووبەڕووی یەک بوونەوە یارییەكەش بە بردنەوەی فەڕەنسا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات.

ئەستێرەکەی سانتۆس و گۆڵکاری مێژوویی بەرازیل، پشتگیرییەکی زۆری لێدەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە لە مۆندیالدا بێت، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی مەرجی ئەوەی داناوە کە دەبێت یاریزانەکە لەوپەڕی ئامادەباشی تەکنیکیدا بێت پێش ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکرێتەوە.

كاسێمیرۆ یاریزانی مانچێستەر یونایتد گوتی؛

بە باشی تواناکانی نێیمار دەزانین، ئەو یاریزانێکە بۆ هەر هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی دەستبەرداربوونی مەحاڵە، بەتایبەت کاتێک لەوپەڕی توانای جەستەییدا بێت، ئەو لە ریزی باشترینەکانی جیهاندایە.

بۆ نەوەی ئێمە نێیمار لە ریزی سێ باشترینەكەی جیهاندایە، مێسی و رۆناڵدۆ و نێیمار، یەکێکم لە نزیکترین هاوڕێکانی، بەڵام دیاریکردنی ئەوەی کێ بانگهێشتی هەڵبژاردەکە دەکرێت کاری من نییە، بڕیارەکە لای ئانچێلۆتیە.

لە جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی مەغریب، هایتی و سكۆتلاند دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button