
یاریگا –
گابریێل باتیستوتا لە پۆدکاستی ریۆ فێردیناند ئامادە بوو و بەراوردی نێوان دوو ئەستێرەی گەورەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات.
باتیستوتا کاتێک بەراوردی نێوان دوو کاریگەرترین یاریزانی ئەرجەنتینی کرد، گوتی “ئەوان جیاوازن”. ئاماژەی بەوەش کرد؛ لیۆنێل مێسی 1000 گۆڵی تۆمارکردووە و دیێگۆ مارادۆنا 200 گۆڵ، مێسی بێدەنگە و مارادۆنا وا نەبوو. لە درێژەی قسەکانیشیدا هێرشبەرەکەی ئەرجەنتین بە بۆچوونی خۆی لەنێوان ئەو دووانە باشترین هەڵدەبژێرێت، هۆکارەکەشی روون دەکاتەوە و دەڵێت:
بۆ من مارادۆنا باشترینە. ئەو دەیتوانی یاری بکات، مامەڵە لەگەڵ ناوبژیوانان و ڕکابەرەکاندا بکات. شتی سەرسوڕهێنەری ئەنجام دەدا، مێسیش دەتوانێت ئەو کارانە بکات، بەڵام هەمان ئەو کاریزمایەی نییە.
باتیستوتا کە خۆی وەک گۆڵکارێکی “خوداداد و فێرنەکراو” وەسف کرد، تیمێکی پێنج یاریزانیی لەو کەسانە هەڵبژارد کە یاریی لەگەڵ کردوون، ئەوانیش بریتی بوون لە: فێرناندۆ ڕێدۆندۆ، کافۆ، فرانسیسکۆ تۆتی، کلاودیۆ کانیجیا و دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا.



