
یاریگا –
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زەبرێکی توندی ئاراستەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوڵ کرد، دوای ئەوەی بە فەرمی هەموو جۆرە گفتوگۆیەک و ئۆفەرێکی بۆ فرۆشتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکەی رەتکردەوە.
ئۆلیس؛ پاشای نوێی باڤاریا
مايکل ئۆلیسی 24 ساڵ، کە لە هاوینی 2024 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد، توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا ببێتە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.
ئامارەکانی ئەم یاریزانە سەرسوڕهێنەرن؛ ئەو لە 94 یاریدا لەگەڵ بایرن توانیویەتی 36 گۆڵ تۆمار بکات و 46 ئەسیست بکات، هەروەها دوو نازناوی گرنگی (خولی ئەڵمانی و سوپەری ئەڵمانی) لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.
چاوچنۆکیی لیڤەرپوڵ و ملیۆنەکانی ریال مەدرید
یانەی لیڤەرپوڵ ئۆلیس وەک تاکە جێگرەوەی گونجاو بۆ شوێنی، محەمەد سەڵاح دەبینێت، کە بە فەرمی رایگەیاندووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی رێدز جێدەهێڵێت.
لە لایەکی ترەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، سەرسامییەکی زۆری بۆ ئەم باڵە فەڕەنسییە نیشان داوە و دەگوترێت ئامادەیی نیشان داوە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی تەرخان بکات.
بڕیارە شۆککەرەکەی بایرن
سەرەڕای ئەم ئۆفەرە خەیاڵییانە، رۆژنامەنووسی ناوداری ئەڵمانی، کریستیان فالک، ئاشکرایکرد کە کارگێڕی بایرن میونشن هەموو دەرگاکانیان بە ڕووی ئەم یانانەدا داخستووە. بایرن بە هەردوو یانەکەی راگەیاندووە کە ئۆلیس بۆ فرۆشتن نییە، تەنانەت ئەگەر ئۆفەرەکان بگەنە 200 ملیۆن یۆرۆش.
— Bayern Space (@BayernSpace) March 25, 2026
گرێبەستێکی پۆڵایین بێ مەرجی هەڵوەشاندنەوە
ماکس ئیبێرڵ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بێڵد کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و گوتی:
“هەر یاریزانێک لە بایرن بێت دەزانێت چی لەدەستدایە. گرێبەستەکەی ماکێل تاوهكو 2029ـیه و هیچ مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی تێدا نییە.
ئەم لێدوانە نیشانەی ئەوەیە کە بایرن نایەوێت بە هیچ نرخێک دەستبەرداری ئەو گەوهەرە بێت کە بووەتە بڕبڕەی پشتی هێرشبەریی تیپەکە.
بە راگەیاندنی ئەم بڕیارە، بایرن میونشن سەلماندی کە تەنیا بیر لە لایەنی دارایی ناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت پڕۆژە وەرزشییەکەی بۆ ساڵانی داهاتوو بپارێزێت، ئەمەش لیڤەرپوڵ و ڕراڵ مەدرید ناچار دەکات بەدوای بژاردەی تردا بگەڕێن بۆ هاوینی داهاتوو.



