ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆڕشی هانزی فلیک؛ بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ گۆڕانكاری گەورە لە هێڵی هێرشبەری دەكات

پلانی فرۆشتنی هێرشبەرێكی داناوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كار بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری گەورە لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوو دەكات، یانەكە گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت كە پێشكەشی فێران تۆرێس دەكرێت و دوو هێرشبەری نوێش دەگوازێتەوە.

فێران تۆرێس كە بە قرشەكەی بارسێلۆنا ناسراوە لە مێركاتۆی زستانەی 2021 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ESPN، بارسێلۆنا دەیەوێت پارەیەكی گونجاو لە فرۆشتنی فێران تۆرێس بەدەستبهێنێت كە گرێبەستەكەی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.

كارگێری بارسێلۆنا تاوەكوو ئێستا گفتوگۆی نوێكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ فێران تۆرێس نەكردووە، ئەمەش خواستی یانەكە بۆ فرۆشتنی هێرشبەرەكەی دەردەخات و دەیانەوێت بڕە پارەیەكی گونجاو لە فرۆشتنی بەدەستبهێنن، بەتایبەت لە كاتێكدا كە هانزی فلیكی راهێنەر مانەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پێباشترە.

تۆرێس لەم وەرزەدا لە كۆی 40 یاریی 16 گۆڵی کردووە، بەڵام لە ساڵی 2026 بەدەست دابەزینی ئاستیەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ئەگەری رۆیشتنی لە ریزەكانی بارسێلۆنا بەهێزتر دەکات، بەتایبەت لەژێر رۆشنایی پلانی یانەکە کە خولیان ئالڤارێز وەکوو هێرشبەری سەرەکی دەوێت و لیڤاندۆڤسکیش وەک یەدەک دەهێڵێتەوە، ئەمەش هەلی بەشداریکردنی یاریزانە ئیسپانییەکە کەمدەکاتەوە.

دیكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە كار لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێكی سەرەڕم دەكات و ناوی خولیان ئالڤارێز سەرەڕای قورسی گواستنەوەی وەكوو یەكێک لە ئامانجە سەرەكییەكان سەیردەكرێت.

هەروەها هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ESPN ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری رۆیشتنت ماركۆس راشفۆرد دەكات رەتدەكاتەوە كە ئێستا لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد بەشێوەی خواستن لە بارسێلۆنا یاریی دەكات، یانەكە دەیەوێت نرخەكەی كەمبكاتەوە یاخود بۆ وەرزێكی دیكە بە خواستن بیهێڵێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە جەختی لەسەر ئارەزووی خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە چەندین ئۆفەری لە خولە جیاوازەکانەوە لەنێویاندا گرنگیپێدانی یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکی پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button