ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو ئامانجە گەورەکەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی هاوینە

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا دوو ئەستێرەی بە ئامانج گرتووە تاوەکو لە هاوینی داهاتوودا بیانگوازێتەوە.

لەگەڵ باشتربوون دۆخی دارایی بارسێلۆنا، بەگوێرەی سپۆرتی کاتالۆنی،  ئێستا ئەو یانەیە بەنیازی ئەوەیە دوو ئەستێرە بگوازێتەوە و پێی وایە کێشەی داراییان نابێت.

بلەوگرانا لە هەموو پێگەیەک زیاتر چاویان لە هێرشبەری سەرە ڕمە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی گواستنەوەی خولیان ئەلڤارێز دەدەن. هێرشبەرە ئەژرەنتینییەکە لەم وەرزەدا تەنها هەشت گۆڵی هەیە لە لالیگا بەڵام بارسا هەوڵ دەدات ئەمە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ئەتڵەتیکۆ رازیبکەن بە نرخێکی کەمتر بیفرۆشێت.

 

یاریزانی دووهەم، ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئینتەرمیلانە. باستۆنی ماوەیەکی زۆرە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەورووپایە و بارسێلۆنا پێی وایە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت ئینتەرمیلان رازی بکات دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن. بارسا لەم وەرزەدا بەروونی پێوەی دیارە کێشەی هێڵی بەرگری هەیە و بەگووتەی سەرچاوەکە، یانەکە پێی وایە باستۆنی دەتوانێت بۆ 10 ساڵی داهاتوو سەرکردایەتی هێڵی بەرگرییان بۆ بکات.  باستۆنی تەمەنی 26 ساڵە و خاوەن توانا و ئەزموونێکی زۆرە.

هێرشبەری سەرەڕم و دڵی بەرگری لەم وەرزەدا بوونەتە خاڵی لاوازی بارسێلۆنا و بە چارەسەرکردنی ئەو دوو کێشەیە  یانەکە  چاوی لە دروستکردنەوەی نەوەی زێڕینی یانەکەیە بە سەرکردایەتی یاماڵ، پێدری، گاڤی، دی یۆنگ، رافینها و کوبارسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button