
یاریگا –
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی چاوی بڕیوەتە نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی باڵی یانەی ئاتلێتیک بلباو، بۆ ئەوەی بیکاتە سەرتۆپی پڕۆژە نوێیەکەی.
گۆڕانکاری تاکتیکی لەژێر سەرپەرشتی چیڤۆ
بەپێی ههوالێكی تۆڕی فیچاخێس پلانە وەرزشییەکانی کریستیان چیڤۆ، راهێنهری ئینتەرمیلان دەیەوێت شێوازی یاریکردنی خۆی بگۆڕێت بۆ (3-4-2-1).
El Inter de Milán va por el fichaje de Nico Williams en veranohttps://t.co/lUASQrP2Qb
— Fichajes.net (@fichajesnet) March 24, 2026
لەم پێکهاتە نوێیەدا، نیکۆ ویلیامز رۆڵێکی سەرەکی دەبێت و ئازادییەکی تەواوی پێدەدرێت بۆ دروستکردنی مەترسی لە پشت هێرشبەری سەرەکییەوە. خێراییە بێوێنەکەی و لێهاتوویی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەک بەرامبەر یەک، نیکۆ دەکاتە چەکی سەرەکی چیڤۆ بۆ شکاندنی هێڵە بەرگرییە بههێزهكان.
بەربەستە داراییەکان و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست
پرۆسەی گواستنەوەی نیکۆ بۆ ئیتاڵیا ئاسان نابێت. هەرچەندە بەهای بازاڕی یاریزانەکە بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بەڵام بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە نێوان 95 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دایە. جگە لەوەش، نیکۆ گرێبەستێکی درێژخایەنی تاوهكو 2035 لەگەڵ بلباو هەیە. ئینتەرمیلان بۆ دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە، پێویستی بە فرۆشتنی یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی ئێستای هەیە تاوەکو بودجەی پێویست و مووچەی یاریزانەکە دابین بکات.
کێبڕکێیەکی توندی ئەوروپی
نیکۆ ویلیامز تەنیا لە ژێر چاودێری ئینتەردا نییە؛ یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ وەک چێڵسی و ئارسیناڵ، هەروەها یانەی بارسێلۆناش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن. نیکۆ لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە 19 یاریدا 4 گۆڵ و3 ئەسیستی كردووه هەروەها 30 یاری نێودەوڵەتی كردووه و شهش گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەیە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە داواکراوترین یاریزانەکانی جیهان.
کارگێڕی ئینتەرمیلان دەیەوێت ئهستێرهكهی یاریگای سان مامیس بگوازێتەوە بۆ جیۆسێپی میازا و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات تاوەکو لە هاوینی 2026 ئەم گرێبەستە مێژووییە واژۆ بکات. سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیەی چیڤۆ بەستراوەتەوە بە گواستنەوەی یاریزانێکی وەک نیکۆ کە خاوەنی خێراییەکی زۆره و ئارهزووی زۆری بۆ سهركهوتن ههیه.



