ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی سێ ئەستێرەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە قۆناخێکی هەستیاری وەرزەکە هەواڵی خۆشی پێدەگات و تواناکانی سێ ئەستێرەی بۆ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالێخاندرۆ باڵدێ، بەرگریکاری ئیسپانی دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە، کە ئەو یاریزانە لە 3ـی ئادارەوە بەهۆی پێکانی ماسوولکە دابڕاوە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی هەفتەیەک دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە، ئەویش لە 3ـی ئادارەوە بەهۆی پێکانی ماسوولکە دابڕاوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە وادەی گەڕانەوەی فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندیشی ئاشکرا کردووە و ئەو یاریزانەش بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە 11ـی نیسان دەگەڕێتەوە.

بارسێلۆنا دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە 4ـی نیسان لە یارییەکی چارەنووسسازی گەڕی 30ـی لالیگا دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، چوار رۆژ دوای ئەو یارییە لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دووبارە رووبەڕووی رۆخی بلانکۆس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button