ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی ئیسپانی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

سێڤیای لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوورخستنەوەی ماتیاس ئالمێیدای ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی راگەیاند.

شكستی سێڤیا بەرامبەر ڤالێنسیا بووە خاڵی بڕیاردان، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرانی یانەکە کۆبوونەوەیەکی خێڕایان ئەنجامدا و بڕیاری دوورخستنەوەی ئالمێیدایاندا، تاوەکوو لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان راهێنەری نوێ دیاریی بکەن.

سێڤییا تەنیا سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە و ئالمێیداش هیچ شتێکی لەدەست نایەت. دەستپێکی راهێنەرەکە هیوای هاندەرانی بەرزکردەوە بەڵام کورتخایەن بوو. لە کۆی 32 یاریی ئەم وەرزە تەنیا 10 بردنەوەی هەیە، 15 یاریی شکستی هێناوە و پێنج یارییش یەکسانبووە.

یانەکە لە بەیاننامەکەدا سوپاسی راهێنەرەکە دەکەن لەپای ئەرکەکەی لە یانەکە و هیوای باشترینی لە ئاڵەنگارییەکانی داهاتووی پیشەکەی بۆ دەخوازن.


سێڤییا سێ کەسی وەکوو جێگرەوە دەستنیشان کردووە، لیوس گارسیا پلازا، دیێگۆ مارتینێز و مانۆلۆ خیمینێز. دوورخستنەوەی ئالمێیدا تەنیا لەسەر کات وەستاوە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاریکردنی جێگرەوە مەترسییەکی گەورەیە. گۆڕینی راهێنەر هیچ دڵنیاییەک نادات، بەڵام نەکردنی هیچ شتێکیش مەترسییەکەی زیاترە.

راهێنەرێکی گەورەی لالیگا دوور دەخرێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button