
یاریگا –
دێربیی مەدرید چەندین رووداوی گوماناوی و کێشەلەسەری تێدا بەدیکرا و ئارچیڤۆ ڤار شیکارییان بۆ دەکات.
پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، بە گشتی لویس مۆنتێرۆ، ناوبژیوانی یارییەکە بڕیارەکانی راست بوون و لە کۆی رووداوەکانی یارییەکە مامەڵەی دروستی کردووە.
پێگە ئیسپانییەکە کە تایبەتە بە شیکاریی رووداوەکانی نێو یارییەکان و بڕیارەکانی ناوبژیوانان روونیکردووەتەوە، ناوبژیوان لە پێدانی کارتی سووری راستەوخۆ بە ڤاڵڤێردی بڕیارێکی دروستی داوە و بریارەکە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە چونکە ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە بە هیچ شێوەیەک هەوڵی وەرگرتنی تۆپی نەداوە، بەڵکوو بۆ لێدان لە یاریزانی بەرامبەر لە دواوە هەوڵی داوە.
‼️💥 #𝗜𝗻𝗳𝗼𝗿𝗺𝗲𝗔𝗩 | ¡Toda la polémica del Real Madrid – Atlético de Madrid!
❓ ¿Mereció Cardoso la segunda amarilla?
❓ ¿La acción de Carvajal y Llorente es residual o temeraria?
❓ ¿Se equivocó Munuera Montero en la redacción del acta?https://t.co/GE4G6aqKyp— Archivo VAR (@ArchivoVAR) March 23, 2026
ئارچیڤۆ ڤار دەشڵێت، ناوبژیوان لە تەواوی رووداوەکانی دیکە بریاری دروستی داوە و هەڵەی گەورەی نەکردووە تاوەکوو کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە دروست بکات.
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، ریال مەدرید بڕیاریداوە تانە لە کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی بدات، چونکە ئەگەر زۆرە یاریزانەکە بۆ دوو یاریی داهاتوو رابگیرێت، ئەوەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ئەنجامەکانی مێرەنگی دروست دەکات، چونکە ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە لە لە دوایین پێنج یاریی یانەکەی شەش گۆڵی کردووە.



