ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ریکۆردێکی نوێ لە کامپ نۆو تۆمار دەکات

تاوەکوو ئێستا سەرجەم یارییەکانی لە کامپ نۆو بردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە کامپ نۆو بووەتە دۆزەخی رکابەرەکانی بارسێلۆنا و هیچ یانەیەک بە بردنەوە لێی دەرنەچووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆپتا، کە تایبەتە بە ئامارەکانی تۆپی پێ، بارسێلۆنا ئەم وەرزە 14 یاریی لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو کردووە و سەرجەم یارییەکانی تێدا بردووەتەوە.

ئەم ریکۆردە بلاوگرانا دەخاتە ریزی ئەو یانانەی باشترین ئەنجامیان لە دوو دەیەی رابردوودا لەنێو یاریگای خۆیان بەدەستهێناوە. لەنێو پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا تەنیا یوڤێنتوس ریکۆردی باشتری لە بارسێلۆنا لەنێو یاریگای خۆی بەدەستهێناوە کە لە وەرزی 2013/2014 لە هەر 19 یارییەکەی نێو یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کامپ نۆو بووەتە قەڵایەکی سەخت بۆ میوانەکانی و هێشتا وەرزەکە کۆتایی نەهاتووە، یانەکە چاوی لەوەیە ژمارەکەی بیانکۆنێریش تێپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button