عێراقکوردستان

یاریی هەولێر و دیالا بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت؟

سبەی بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئامادەبوونی هاندەرانی هەولێر دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە سبەی دووشەممە ( 23ـی ئاداری 2026 ) بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئامادەبوونی هاندەران لە یاریی نێوان هەولێر و دیالا بدرێت.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 20 ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر دووشەممە ( 23ـی ئاداری 2026 ) لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی دیالا دەبێتەوە، یاریی رابردووی هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر مینا بەبڕیاری لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بە هۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە بەبی ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ بڕیارە سبەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی بکات، بەڵێنمان وەرگرتووە لەم کۆبوونەوەیە بڕیار بدەن کە یاریی هەولێر و دیالا بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەبچێت و چاوەڕوانی بڕیاریی کۆتایین.

هەولێر 46 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەم دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی لەم یارییە بە 49 خاڵ دەچێتە ریزبەندی دووەم و بە جیاوازی گۆڵ پێش یانەی شوڕتە دەکەوێتەوە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button