ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارۆ ئاربێلوا رووبەڕووی کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە

گەڕانەوەی ئەستێرەکان کێشە بۆ ریال مەدرید دروستدەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید لەگەڵ گەڕانەوەی ئەستێرەکانی رووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبێتەوە.

ریال مەدرید دوایین چەندین هەوراز و نشێویی لەم وەرزە، دوا جار ئاربێلوا سیستەم و پێکهاتەیەکی جێگیری دۆزییەوە، کە تێیدا برایم دیاز و تیاگۆ پیتارچ رۆڵی سەرەکییان پێدراوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام، دەرفەتی یاریکردنی دیاز و پیتارچ کەمدەبێتەوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاست و بەرگریی تیپەکە دەبێت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش دێربیی مەدرید، ئاربێلوا دووپاتیکردەوە هەڵبژاردنی لەنێو ئەو ئەستێرانە ئاسان نییە بەڵام بە کێشەشی نازانێت، بەڵکوو یارمەتیدەرێکی گەورەی دەبێت لە بردنەوەی یارییە گرنگ و چارەنووسسازەکاندا.

گەڕانەوەی ئێمباپێ و بێلینگهام هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بوونی تیاگۆش بە هەمان شێوە. ئەگەر بێلینگهام یاریی بکات مانای ئەوە نییە تیاگۆ یاریی نەکات. بوونی چەندین یاریزانی گەورە کێشە نییە، ئەگەر هەڵبژاردن لەنێوان ئەو یاریزانانە کێشە بێت، ئەوا کێشەیەکی دڵخۆشکەرە.

ئاربێلوا جەختی لە گرنگی هەوڵی بەکۆمەڵ و پابەندبوون بە تاکتیکی تیپەکە کردەوە و رایگەیاند پێویستە هەموو یاریزانەکان هەم لە رووی هێرشبەرییەوە، هەم لە رووی بەرگرییەوە هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ، یەکشەممە لە گەڕی 29ـی یارییەکانی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات. بۆ ئەو یارییە مێرەنگی تواناکانی ئێمباپێ و بێلینگهامی بۆ گەڕاوەتەوە. بەر لەو یارییە ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button