ئه‌ڵمانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ناوی بایرن میونشن بە گواستنەوەی هاڵاند بەستراوەتەوە؛ راستییەکە ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن یەکێکە لەو یانانەی ناوی بە گواستنەوەی ئێرلینگ هاڵاند بەستراوەتەوە و زانیارییە نوێیەکانی ئەم دواییە راستییەکان ئاشکرا دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە رەنگە ئێرلینگ هاڵان یانەی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، ناوی بایرن میونشنیش وەکوو وێستگەی داهاتووی باس دەکرا. ئەم دەنگۆیە بەخێرایی بڵاوبووەوە بەڵام زانیاریی و وردەکاریی نوێ هەمووانی گەڕاندەوە دونیای راستەقینە.

بەگوێرەی تیم تۆک، ئەگەری گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجییەکە زۆر لاوازە. سەرەڕای دەنگۆکانی کە گوایە یاریزانەکە دڵخۆش نییە یان تانە ئەوروپییە گەورەکان گرنگی پێدەدەن، هەموو لایەنەکان ئارامن. لەڕاستیدا هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا نییە.

گرنگترین هۆکار گرێبەستەکەی هاڵاندە، بەم دواییانە گرێبەستێکی یەکجار ماوەدرێژی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ کرد، کە تاوەکوو هاوینی 2034 لە یانەکە دەیهێڵێتەوە. ئەو بە ئینگلتەرا و پڕۆژەی یانەکە دڵخۆشە، بریکارەکەشی روونی کردەوە کە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ یانەکانی دیکەدا نییە، ئاماژەشی بەوەدا مادام چەند مانگێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە و هەمووشطێک بە باشی دەڕوات، هیچ شتێک نییە لەبارەی گواستنەوەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

بە سادەیی بایرن میونشن یەکێکە لە زۆرێک لە یانەکان، لە پاڵ ریال مەدرید و بارسێلۆنا کە میدیاکان حەز دەکەن ناویان بە هاڵاندەوە ببەستنەوە، بەڵام ئێستا هیچ گواستنەوەیەک بەجدی بیری لێنەکراوەتەوە. بە ئەگەری زۆریشەوە ئەو بابەتە تاوەکوو چەند ساڵێکی دیکە ناکرێتەوە. بۆ ئێستا هاڵاند سەرنجی لەسەر مانچێستەر سیتییە و گواستنەوەی هاوینە سەبارەت بە داهاتووی ئەو هیچ سوپڕایزێکی تێدا نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button