بارسێلۆنا لەگەڵ گۆڵپارێزێکی ئیسپانی لە گفتوگۆدایە

یاریگا –
بارسێلۆنا گۆڵپارێزەکەی بەدڵە و دێکۆ و بۆیان لەگەڵ بریکارەکەی لە پەیوەندیدان تاوەکوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئالێکس رێمیرۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال سۆسیداد کۆتایی دێت، بەڵام گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو دەکرێت بە کەمتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ یانەکە جێبهێڵێت. وەرزی رابردوو جێگرەوەیەکی جدی بوو بۆ خوان گارسیا لەلایەن بارسێلۆناوە، هێشتاش یانەکە گرنگییەکی زۆری پێدەدات.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە کە 20ـی کانوونی دووەم بڵاوی کردبووەوە، دوای یارییە نایابەکەی و بردنەوە بەرامبەر بارسێلۆنا 2-1، یانەکە هێشتا چاوی لەسەر ئالێکس رێمیرۆیە کە هەفتەی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 30 ساڵ. دێکۆ و بۆیان چەند وەرزێکە بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە دەکەنەوە و لە نزیکەوە چاودێریی دەکەن. گفتوگۆ لەگەڵ بریکارەکانی بەردەوامە چونکە دۆخی گۆڵپارێزە ئیسپانییە دەرفەتێکی گەورەی بازاڕی گواستنەوەیە.
گرێبەستی رێمیرۆ لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت. وەرزی رابردوو پلانی جێگرەوەی خوان گارسیا بوو، بەهای شکاندنی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو. بەڵام لەم هاوینەدا کە تەنیا ساڵێکی دەمێنێت بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت، نرخەکەی بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دادەبەزێت. لەڕاستیدا دەکرێت بە پارەیەکی کەمتریش ریال سۆسیداد جێبهێڵێت.

بارسێلۆنا هەڵسەنگاندن دەکات ئاخۆ باشتر ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، یان تاوەکوو 2027 چاوەڕێ بکەن کاتێک دەتوانن بەخۆڕایی بیگوازنەوە. ئەگەرچی خەرجی ئەم هاوینەی کەم دەبێت، بەڵام دەکەوێتەوە سەر یاسای دارایی یاریی خاوێنی لالیگا. هەروەها بارسێلۆنا خاوەنی ڤۆیچێخ چێزنییە کە تاوەکوو 2027 گرێبەستی هەیە، بەڵام یانەکە دوای ئەم وەرزە بژاردەی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی هەیە. ئەگەری هەیە رێمیرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات لە کاتێکدا گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە ساڵێکی دیکە بمێنێتەوە، ئەگەر بوون بە گۆڵپارێزی سێیەم قبووڵ بکات. ناکرێت مارک تێر شتیگنیش لەبیر بکەین کە نەیتوانیوە بەهای خۆی بەرز بکاتەوە چونکە پێکانەکەی لە جامی جیهانیی بێبەشی کردووە، مووچەیەکی بەرزی هەیە و تاوەکوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە.
هەموو ئەگەرەکان سەبارەت بە ئالێکس رێمیرۆ کراوەن، لاری نییە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات ئەگەرچی دەشزانێت دەبێتە گۆڵپارێزی یەدەگ بۆ خوان گارسیا لە پاڵەوانییەتییە گرنگەکان. کۆتایی هێنان بە کاروانی وەرزشیی لە یانەیەکی گەورە، هاوشێوەی ئەوەی ئینیگۆ مارتینێز کردی، دەرفەتێکە رەتکردنەوەی قورسە.



