ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەستێرەیەکی تۆتنهام دەبێتە پاڵەوان و دواتر یانەکە جێدە‌هێڵێت

Yariga App

یاریگا –

هەمیشە جیاوازی هەیە لەنێوان چەپلەی رێزلێنان بۆ یاریزانەکانی پێشووی یانەیەک و سوپاسگوزاری راستەقینە بۆ کەمێک یاریزان کە هاندەران بەڕاستی ستایشی دەکەن.

کاتێک تۆبی ئالدێروێرلد چوارشەممە بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە تۆتنهام، ستایش و ناوهێنانی زۆر بە دەنگی بەرز لەنێو هاندەران هەبوو. بەم دواییانە ئەستێرەی پێشووی دیکەی وەکوو هیونگ مین سۆن، دێلێ ئالی و یان ڤێرتۆنخن بە هەمان شێوە گەراونەتەوە یانەکە تاوەکوو لەلایەن هاندەرانەوە ستایشیان بکرێت.

قورسە بیر لەوە بکەیتەوە زۆرێک لە یاریزانەکانی ئێستای یانەکە هەمان پێشوازیان لێبکرێت ئەگەر بڕۆن، جگە لە هەندێک یاریزان کە رەنگە میکی ڤان دی ڤێن یان کریستیان رۆمێرۆ بێت. سەرەڕای ئەوەش گرنگترین یاریزان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەکرێت ریچارلیسۆن بێت، کە دەرفەتی ئەوەی لەپێشە ببێتە پاڵەوانێکی تۆتنهام لە جەنگی رێگریکردن لە دابەزینی یانەکە بۆ چامپیۆنشیپ.

سپێرز ئێستا لە پلەی 16ـیەمینی پرێمەرلیگە، تەنیا خاڵێک لەپێش نۆتینگهام و وێستهامەوەیە. ریچارلیسۆن رزگارکەرێکی چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە لە سەرەتای وەرز وەکوو یەکێک لە 10 گرنگترین یاریزانەکانی تیمەکە نەدەبینرا، بەڵام کە تەنیا هەشت یاریی ماوە و هەڕەشەی دابەزین هەیە، وەکوو پێویستییەکی یانەکە بۆ رزگاربوون دەردەکەوێت. ئەمە دەری دەخات تۆتنهام چەندێک داڕماوە، بەتایبەت لەبەر ئەوەی ریچارلیسۆن زۆرینەی کاتەکانی لەو چوار ساڵەی لەندەنی وەکوو یاریزانی یەدەگ یان یاریزانێکی پەراوێزخراو بە پێکانەوە بەسەر بردووە.

لە یەکەم وەرزیدا پێش ئەوەی هاری کەین بڕوات، ریچارلیسۆن تەنیا گۆڵێک لە خول و دوو گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کرد. ئەو وەرزەکەی بە ‘وەرزێکی خراپ’ ناوبرد و ئانتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەریشی هاوڕابوو. ئەمە لە کاتێکدا لەو کاتەوە 11 گۆڵ، چوار گۆڵ و نۆ گۆڵی لە وەرزەکانی دیکەدا کردووە، زۆر کەمن ئەوانەی بڵێن گرێبەستە 60 ملیۆن پاوەندییەکەی لە ئێڤەرتنەوە تەواو سەرکەوتوو بووە. دوو مانگی داهاتوو دەکرێت دوایین ساتەکانی بێت لە یانەکە، بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی خەریکە کۆتایی دێت و تیمە سعوودی و بەڕازیلییەکانیش گرنگی پێدەدەن، ئەگەرچی لەبەر خێزانەکەی بەلایەوە باشترە لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە.

مێژوو نیشانی دەدات کە ریچارلیسۆن لەو ساتانە لە باشترین ئاستیدایە کە پڕ فشار و کورت مەودان. هاندەرانی ئێڤەرتن هێشتا خۆشیان دەوێت بەهۆی ئەوەی لە 10 یارییدا شەش گۆڵی کرد تاوەکوو لە 2022 یانەکە لە دابەزین رزگار بکات، تەنانەت رەتیکردەوە پشکنینی پزیشکی بکات تاوەکوو لە یاریکردن بەردەوام بێت ئەگەرچی پێکانی هەبوو. بۆ تۆتنهام 10 لە 25 گۆڵەکانی لە دوایین 20 خولەکی یارییەکان بووە، ئیگۆ تودۆری راهێنەری دەڵێت ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر و بەخەمە لە هەمیشە ئامادەیە یارمەتی هاوتیمەکانی بدات.

بەگوێرەی نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی ناودار، یەکێک لەو یانانەی گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی ریچارلسیۆن دەدات، فلامینگۆی وڵاتەکەیەتی و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بیگەڕێنێتەوە بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button