سیناریۆیەک رێگە بە پرێمەرلیگ دەدات وەرزی داهاتوو 7 یانەی بەشداریی چامپیۆنزلیگ بکەن

یاریگا –
دەرفەتێک هەیە کە وەرزی داهاتوو حەوت یانەی ئینگلیزی لە چامپیۆنزلیگ بن بە پشت بەستن بە ئاستی لیڤەرپوول و ئاستۆن ڤێلا لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ.
بە تەواوبوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی 2025-2026 و نزیکبوونەوە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی، چەندین یانە لە ئێستاوە بیر لە وەرزی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە دەکەنەوە. لە کاتێکدا خولەکانی وەکوو لالیگای ئیسپانی دەجەنگن تاوەکوو پێنج یانەیان لە چامپیۆنزلیگ بن، ئەگەرێک هەیە کە پرێمەرلیگ بە حەوت یانەوە بەشداریی بکات.
یوێفا روونی کردووەتەوە کە پێویستە چی ببێت تاوەکوو ئەو دۆخە دەگمەنە رووبدات. یەکەم مەرج ئاستۆن ڤێلایە کە تەنیا یانەی ئینگلیزیی لە یۆرۆپالیگ ماوەتەوە، پێویستە ئەو نازناوە بباتەوە. لە هەمان کاتدا تیمەکەی ئونای ئێمێری دەبێت ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە پلەی پێنجەم یان شەشەم کۆتایی پێبهێنێت.

ریزپەندی پرێمەرلیگیش خاڵێکی سەرەکییە، لیڤەرپوول دەبێت کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بوداپێشت بباتەوە و پلەی پێنجەم یان شەشەمی پرێمەرلیگیش بەدەست بهێنێت. بەگوێرەی یاسا نوێیەکی یوێفا، براوەی پاڵەوانییەتییە ئەوروپییەکان دڵنیایی کورسییەکی چامپیۆنزلیگی داهاتوویان پێدەدرێت.
بەهۆی ئەمەوە، ئەگەر ئەم تیمانە خۆیان کورسییەکی ئەوروپی لە رێگەی پێگەی خولەوە بەدەست بهێنن (بەڵام خۆی لە دەرەوەی تۆپ 4 بێت)، کورسییە زیادەکە دەگوازرێتەوە. ئەمە رێگە بە پرێمەرلیگ دەدات تاوەکوو یانەی ریزبەندی حەوتەم دەرفەتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی هەبێت، بەڵام ئەگەر ئاستۆن ڤێلا و لیڤەرپوول پلەی سێیەم یان چوارەم بەدەست بهێنن، ئەوا ئەم دەرفەتە لەدەست دەدەن.

بەکورتی، ئەگەر ئاستۆن ڤێلا و لیڤەرپوول یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ ببەنەوە و لە پرێمەرلیگیش پلەی پێنجەم و شەشەم بەدەست بهێنن، ئەوا ئەو یانەیەی لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگە بە هەمان شێوە بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات. شتێکی قورسە بەڵام ئەستەمە.



