عێراقکوردستان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری پێشووی دهۆک دوای شکستیان لە کلاسیکۆی کوردستان

عەبدولغەنی شەهد: جارێکی دیکە هەڵەی تاکە کەسی ئێمەی بەرەو شکست برد

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر هەولێر شکستی هێنا، راهێنەری پێشووی دهۆکیش هۆکاری شکستەکەیان ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە کلاسکۆی کوردستان بە هەولێر دۆڕا، کارگێڕی دهۆکیش دوای یارییەکە عەبدولغەنی شەهدیان لە راهێنەرایەتی تیپەکە دوورخستەوە، ئەحمەد خەلەف راهێنەری وەرزی رابردووی دهۆک بە فەرمی جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵۆکانی چیای وەرگرتەوە.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری پێشووی دهۆک دەربارەی شکستەکەیان بەرامبەر هەولێر رایگەیاند:

ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و لە تیپی میوان باشتر یارییمان کرد، بەڵام لە  تۆپی پێ ئەنجام یاریی یەکلایی دەکاتەوە نەک ئاست،  جارێکی دیکە هەڵەی تاکە کەسی یاریزانەکان ئێمەی دووچاری شکست کرد کە چەند یارییەک بوو بە هۆی ئەم هەڵانەوە سێ خاڵمان لەدەست دەدا،  پیرۆزبایی لە هەولێر دەکەم و داوای لێبوردنیش لە هاندەرانی دهۆک دەکەم.

دهۆک بە 33 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، گەڕی داهاتووش یەکەم یاریی لە ژێر سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەفی راهێنەری نوێی تیپەکە دەکات و لە بەسڕە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button