عێراقکوردستان

زاخۆ بەبێ یاریزانێکی پیشەگەری تیپەکەی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە

ئەیوب ئۆدیشۆ: لە ئێستادا پێویستمان بە پابەندبوونی یاریزانەکانە

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە، زاخۆ لە توانای یاریزانێکی پیشەگەری تیپەکەی بێبەش دەبێت.

لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 18ـی ئاداری 2026 ) زاخۆ کاتژمێر 11:15خولەکی شەو لە یاریگای خۆی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە، زاخۆ چوار یارییە لە ژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەر سەرکەوتن تۆمار دەکات، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداویش لە سیترەی بەحرێنی بردەوە و گەیشتە یاریی پێش کۆتایی خولەکە.

بۆ یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە، زاخۆ لە توانای محەمەد سوالەی هێرشبەری لیبی بێبەش دەبێت کە بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشدارێی بکات، ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی و ئامانجی ئێستای یانەکە رایگەیاند:

ئێستا تیپەکە لە بارودۆخێکی باشتردایە بەراورد بە یاریی رابردوو کە بەهۆی گەشتەوە یاریزانەکان ماندووبوون، گەڕمە تیپێکی بەهێز و ئامادەیە، بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەران هەوڵدەدەین بە ئاست و ئەنجام یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆمان کۆتایی پێبهێنین.

دەربارەی ئامانجی ئەم وەرزە کە چی بکرێت بۆ ئەوەی زاخۆ زیاتر بەرەو ریزبەندی سەرەوە هەنگاو بنێت، ئۆدیشۆ زیاتر گووتی:

لە کاتی ئێستادا زۆر پێویستمان بە پابەندبوونی یاریزانەکان هەیە لە رووی جێبەجێکردنی پلانەکان، پێویستە لە دەرەوەی یاریگاش پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە زاخۆ لە دۆخێکی باشدایە و دەمانەوێت زیاتر بەرە و ریزبەندی سەروو هەنگاوبنێین و کێبڕکێی وەرگرتنی پلە یەکی باش بکەین تایبەت چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.

زاخۆ بە 39 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولەکە دێت، لە گەڕی داهاتوو لە یاریگای دهۆک بەرامبەر موسڵ یاریی دەکات، گەڕمەش 41 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button