ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردنەکان لاپۆرتا یەکەم بڕیاری دەرکرد

پلانی مانەوەی درێژخایەنی فلیک دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنا، دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر لە بردنەوەی هەڵبژاردنەکان بە رێژەی زیاتر لە 68٪ـی  دەنگەکان، یەکەمین بڕیاری خۆی بۆ سەقامگیرکردنی داهاتووی تیپی یەکەم دەرکرد.

هەنگاوە فەرمییەکان دەستیان پێکرد

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی، لاپۆرتا دەیەوێت بناغەیەکی بەهێز بۆ پڕۆژە وەرزشییەکەی دابنێت و فلیک وەک کۆڵەکەی سەرەکی ئەو پڕۆژەیە دەبینێت. هەرچەندە خولی نوێی سەرۆکایەتی لاپۆرتا لە 1ـیی تەمموزەوە بە فەرمی دەستپێدەکات، بەڵام کارەکان لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە.

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، یەکەمین نیشانەی ئەم هەنگاوە دەرکەوت کاتێک دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، لەگەڵ پینی زەهاوی، بەڕێوەبەری کارەکانی هانزی فلیک، لە بارسێلۆنا کۆبووەوە. ئەم کۆبوونەوەیە کە بە نافەرمی وەسف کراوە، دەرگای بۆ گفتوگۆی جیدی کردووەتەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە.

سەقامگیری گەڕایەوە بۆ یانەکە

 هانزی فلیک تاوەکو هاوینی 2027 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌یه‌، بەڵام سەرکەوتنی گەورەی لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەکان وایکردووە سەقامگیرییەکی کارگێڕی بگەڕێتەوە بۆ یانەکە. ئەمەش رێگەی خۆش کردووە بۆ ئەوەی پلانی درێژخایەن دابڕێژرێت، نەک تەنیا بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ. كارگێری نوێ بە بازنەی نزیکی فلیکیان ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت ئەو راهێنەرە بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لە گرێبەستەکەیدا هەیە، لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

فلیک بۆچی پەلە ناکات؟

سەرەڕای خواستی زۆری لاپۆرتا و كارگێرییه‌كه‌ی، هانزی فلیک خۆی هێشتا پەلە ناکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە. راهێنەرە ئەڵمانییەکە، کە دوای کۆبوونەوەکەی دیکۆ و زەهاوی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبووەتەوە، پێی باشە بە هێمنی و بەبێ فشار کارەکان بەڕێوە بچن.

فلیک دەیەوێت ئێستا تەواوی سەرنجی لەسەر یارییەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بێت و پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ کاتێکی گونجاوتر دوا بخات، هەرچەندە هەموو نیشانەکان بەرەو ئەوە دەچن کە هەردوولا لەسەر پڕۆژە درێژخایەنەکە هاوڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button