ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەرفەتێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ ئینتەر بیر لە فرۆشتنی باستۆنی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی ئینگلیزیی پرسیاری ئالیساندرۆ باستۆنیان کردووە و گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

فیکەی ناڕەزایی بەردەوام دەبنە پاڵنەرێک بۆ خێرا گەیشتن بە کۆتایی: ئالیساندرۆ باستۆنی و ئینتەر دەکرێت لە کۆتایی وەرزدا لە یەکدی جیاببنەوە، بەبی ناخۆشی و بەبێ کێشە. ئەو یاریزانێکە یانەکە پلانی بۆی هەیە بیفرۆشێت تاوەکوو پارەی نوێکردنەوەی پێکهاتە و یاریزانی نوێ لە بازاڕی گواستنەوە دابین بکات. باستۆنی مانگی داهاتوو دەبێتە 27 ساڵ بۆیە هێشتا بە بەرگریکارێکی لاو دەبینرێت و خاوەنی کاروانێکی وەرزشیی شکۆمەندانەیە، هەروەها لە هەڵبژاردەکەشی یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەیە.

بەو هۆکارانە باستۆنی لەگەڵ خێزان و ستافەکەی بیر لە گواستنەوەیەکی گەورە دەکەنەوە. ئەو بە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە چووە میلان، چەند یارییەکی کەمی لە ئاتاڵانتا کرد و وەرزێکیش لە پارما بوو، لە ئینتەر میلانیش گەشەیەکی تەواوی کرد و بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکە، سەرەتا لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی و دواتریش لەگەڵ سیمیۆنی ئینزاگی، کە لەو ماوەیەدا گەیشتنە سێ کۆتایی ئەوروپی: دوو چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگێک. باستۆنی لەگەڵ کریستیان چیڤوش گرنگی تەکنیکی خۆی لەدەست نەداوە، تەواو بەپێچەوانەوە، ئەو کۆڵەکەی هێڵی بەرگرییە. راهێنەرەکە چەندین جار لە میدیاکان ستایشی کردووە.

بەگوێرەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، قورسە داهاتووی باستۆنی لە ئیتاڵیا بێت، بەهۆی ئەوەی مووچەی ساڵانەکەی زیاترە لە پێنج ملیۆن یۆرۆ و یانەکان ناتوانن دابینی بکەن. لە چەند هەفتەی رابردوو چەند جووڵەیەک لە دەرەوەی ئیتاڵیا هەبووە، بریکارەکەی لە گرنگیپێدانی بارسێلۆنا ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام لە ئینگلتەراش چەند یانەیەک بیر لە گواستنەوەی دەکەنەوە، ئەگەر یاریزانەکە رەزامەندبێت.

ئینتەر لە رابردوودا بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە ئیتاڵییەکە داوای 70 ملیۆن یۆرۆی دەکرد، بەڵام ئەم نرخە چیدیکە واقعی نییە، ئێستا دەکریت ئینتەر گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ چەند پاداشتێک قبووڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button