فه‌ره‌نساگرنگترین

پەیوەست بە دەنگۆیەکانی جێهێشتنی پاریس؛ دێمبێلی بێدەنگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

ماوەیەکە دەنگۆ زۆر لە میدیاکان بڵاو دەبێتەوە گوایە عوسمان دێمبێلی داوای زیادکردنی مووچەکەی کردووە بۆ دووهێندەی ئەوەی ئێستا وریدەگرێت.

مانگی رابردوو سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد کە ناسر خلێفی بەتەواوەتی ئەوەی رەتکردووەتەوە کە داخوازیی هێرشبەرە فەڕەنسیەکەی جێبەجێ بکرێت.

لەو نێوەندەدا سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیەکان بە ئۆفەری خەیاڵیەوە خۆیان بۆ گواستنەوەی عوسمان ئامادەکرد، بەڵام یاریزانەک رەتیکردەوە پەیوەندییان پێوەبکات.

عوسمان دێمبێلێ وەڵامی ئۆفەرە خەیاڵییەکەی سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە دەداتەوە

لە نوێترین لێدوانیدا دێمبێلی دڵنیایی دا بە هاندەرانی پی ئێس جی دا کە هۆکارێک نییە یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام تۆپەکەشی خستە یاریگای کارگێڕی پاریسەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2028 بەسەردەچێت و وتی

هۆکارێک نابینم کە لەگەڵ پی ئێس جی نەمێنمەوە… بەڵام هاوکات ئەوە من نیم کە گفتوگۆیەکان ئەنجام دەدات و بڕیارەکان دەدات. من لەوەتەی کاروانی یاریکردنم دەستپێکردووە هەرگیز نەچوومەتە نێو گفتوگۆی گرێبەستەکانەوە، هەر گفتوگۆیەک بکرێت لەنێوان یانەکەم و بریکارەکەمدا دەبێت.

عوسمان ساڵی 2023 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی فەڕەنساوە کرد. لەگەڵ پاریسیەکان توانی نازناوە جیاوازەکان بباتەوە بەتایبەت چامپیۆنزلیگ کە خەونی لەمێژینەی هاندەرانی ئەو یانەیە بوو. هاوکات هەر لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاستی بەشێوەیک بەرزبووەوە کە توانی خەڵاتی باڵۆن دۆر و زە بێست بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button