گرنگترین

فەرمی؛ ئانچێلۆتی پێکهاتە بانگهێشتکراوەکەی راگەیاند و شۆکی تێدایە بۆ هاندەرانی سامبا

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لسیتی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی راگەیاند و دوورخستنەوەی چاوەڕواننەکراوی تێدایە.

سامبا لە دوو یاریی ئامادەکارییدا پێش دەستپێکی جامی جیهانی، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کرواتیا دەبێتەوە لە 26ی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو.

ئانچێلۆتی نێیمار دا سیلڤای بانگهێشت نەکردووەتەوە وەک ئەوەی خودی یاریزانەکە و هەودارانی چاوەڕوانبوون، بەوپێیەی نێیمار لە چەند مانگی رابردوودا ئەوپەڕی هەوڵی خۆیدا بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی. ئەوە جگە لەوەی پێکرانی رۆدریگۆ لەگەڵ ریال مەدرید وا دەبینرا دەرفەت بۆ گەڕانەوەی نێیمار بهێنێتەپێشەوە.

ئەوەی تێبینی دەکرێت لە لیستەکەدا، بانگهێشتکردنەوەی ئاندرێک فێلیپیە کە دوای جێهێشتنی ریال مەدرید و پەیوەندیکردنی بە لیۆنەوە توانی متمانەی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی سێلیساو بەدەستبهێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button