بەدواداچوونی یاریگا؛ ناوی یاریزانە کوردەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاشكۆی مۆندیال ئاشکرا دهكات
وردەکاری بانگهێشتکردنی یاریزانە کوردەکان

یاریگا –
دوای تێپەڕبوونی مەترسییەکی گەورە لەسەر بەشداریکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیال، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە خەریک بوو خەونی گەیشتن بە گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشی لەبار بچێت، بڕیارە لە کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوو لیستی کۆتایی یاریزانان بۆ ئەو ئەرکە مێژووییە رابگەیەنێت.
کوردەکان؛ بڕبڕەی پشتی شێرەکانی رافیدەین
تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ لیستی نوێی هەڵبژاردەکە کردووە، بەتایبەت سەبارەت بە بانگهێشتکردنی یاریزانە کورد و کوردستانییەکان کە رۆڵێکی کاریگەر لە پێکهاتەی گراهم ئارنۆڵد دەبینن. بەپێی زانیارییەکانی یاریگا لیستی ئەمجارە ژمارەیەکی زۆر یاریزانی کوردی تێدایە.
سهرچاوهكهی یاریگا ئهوهی ئاشكراكردووه به ئهگهرێكی زۆر هەریەکە لە: هارون ئەحمەد، مستەفا قابیل، میرخاس دۆسکی، ئاکام هاشم، سیابەند عەگید، یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج ) وەک یاریزانی کورد لە لیستی سەرەتاییدان. هەروەها هەردوو یاریزانی کوردستانی (ئیمار شێر و پیتەر گۆرگیس) بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی لە یارییەکانی پاشکۆدا بەرگری لە درێسی عێراق بکەن.
عێراق رووبەڕووی کێ دەبێتەوە؟ (کات و شوێنی یارییەکە)
بەپێی سیستەمی نوێی فیفا بۆ پاشکۆی جامی جیهانی بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق وەک نوێنەری ئاسیا دەچێتە کێبڕکێیەکی توندەوە، عێراق چاوهڕوانی براوهی ههردوو ههلبژاردهی بۆلیڤیا و سۆرینام دهكات له 1ـی مانگی داهاتوو له مهكسیك بهرامبهر یهكێك لهو دوو ههڵبژاردهیه یاریی دهكات و براوهیان دهگاته مۆندیال.
کەی هەڵبژاردەکە گەشت دەکات؟
بڕیارە شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە كۆتایی ئهم ههفتهیه له رێگهی فرۆكهیهی تایبهت گهشتی مهكسیك بكات و بۆ ئەوەی چەند رۆژێک پێش یارییەکە لەگەڵ کەشوهەوا و یاریگاکان ڕابێن و کەمپێکی مەشقیی کورت بكهن.
ئەمە دوایین چانسی عێراقە بۆ ئەوەی دوای ساڵانێکی زۆر دوورکەوتنەوە، جارێکی تر ئاڵای وڵاتەکە لە مۆندیالی 2026 بشەکێنێتەوە، هاندەرانی کوردیش بە پەرۆشەوە چاوەڕێی درەوشانەوەی ئەستێرەکانیانن لەم تاقیکردنەوە.



