
یاریگا –
رەیان شەرقی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فرانس فوتبۆڵ کردووە و تێیدا ئامانجێک بۆ خۆی دادەنێت کە بوون بە باشترین یاریزانی جیهانە.
شەرقی لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی ئەوەیە ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و ئیلهام لە نموونەی باڵای کە کەریم بێنزێمایە وەردەگرێت. شەرقی دەشڵێت:
گرەوێکم لەگەڵ باوکم کردووە، ئەو پێی گوتم ئەگەر رۆژێک باڵۆن دۆر ببەمەوە ئەوا چیدیکە لەبارەی تۆپی پێوە قسەم لەگەڵ ناکات. باشترین شت کە دەکرێت بەسەرم بێت بردنەوەی باڵۆن دۆر نابێت، بەڵکوو ئەوە دەبێت کە واز لەوە بێنێت تەنیا لەبارەی تۆپی پێوە قسەم لەگەڵ بکات. من باوکم هەیە کە شتێکە هەموو کەسێک نییەتی، پەیوەندییەکی زۆر باشیشم لەگەڵیدا هەیە. ژیان زۆر لە تۆپی پێ گرنگترە.
لە یەکەم وەرزیدا لە ئینگلتەرا، شەرقی نۆ گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی دروستکردووە لە 38 یاریی سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان، ئەگەرچی هێشتا نەبووەتە یاریزانێکی سەرەکی بەردەوام لە پێکهاتەکەی پێپ گواردیۆلا.
رەیان شەرقی لەبارەی پێپ گواردیۆلاشەوە دەڵێت:
رەنگە ئەو لە راهێنەرەکانی دیکە داواکاریی زیاتر بێت، بەڵام هەموو یاریزانەکانی بەدڵە. ئێمە پەیوەندییەکی باشمان هەیە، زوو زوو قسە و گاڵتە دەکەین. ئەو داواکاریی لە من هەیە و منیش داواکارییم لەو هەیە، ئەوە شتێکی گرنگە بۆ من.



