ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی کاریگەری راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گەڕانەوەی پابلۆ گاڤی، ناوەڕاستکاری ئیسپانی راگەیاند.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گاڤی لەلایەن پزیشکەکان رووناکی سەوزی بۆ هەڵکراوە، بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئێستا بۆ یاریکردن ئامادەیە.

گاڤی لە کۆتایی مانگی ئابی 2025 تووشی پێکانێکی سەخت بوو 198 رۆژە لە یاریکردن دابڕاوە و لەوکاتەوە بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە.

ناوەڕاستکارە 21 ساڵانییەکە ئێستا بەتەواوی چاکبووەتەوە، بۆ یاریکردن ئامادەیە و بانگهێشتی یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا دەکرێت.

سبەی یەکشەممە 15ـی ئازاری 2026 کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا میوانداری سێڤییا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button