دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پەیوەست بە چوونی هالاند بۆ بارسێلۆنا؛ بریکارەکەی راستییەکانی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند گرێبەستێکی ماوەدرێژی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە و کەچی دەنگۆیەکانی پەیوەندیکردنی بە یانە گەورەکانی دەرەوەی ئینگلتەرا هێشتا بەردەوامە.

هێرشبەرە نەرویجیەکە ساڵی 2022 لە بۆروسیا دۆرتموندەوە پەیوەدنی بە سیتی کرد. زستانی 2025 گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە نوێکردەوە. بەڵام هێشتاش ناوی بە یانەکانی وەک ریال مەدرید و بارسێلۆناوە دەبەسترێتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، بریکارکەی هالاند پەردەی لەسەر راستیەکانی لابرد سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە چوونی ئێرلینگ دەکەن بۆ بارسا و وتی

ئێمە رێز و سەرسامییەکی زۆرمان بۆ بارسێلۆنا هەیە. بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندی و بابەتێکی لەو جۆرە رووینەداوە. نە لەلایەن تیمی هالاندەوە نە لایەن کارگێڕی بارسێلۆناوە پەیوەست بە ئامانجەکانی گواستەوە. ئەوە و هەروەها چونکە یاریزانەکە چەند مانگێکی رابردووە گرێبەستەکەی نوێکردووەتەو، بۆیە زۆر دڵخۆشە لەگەڵ مانچێستەر سیتی. ئێستا هەمووشتێ لای ئەو زۆر بەباشی دەڕوات بۆیە ئێمە بەڕاستی هیچ شتێک نییە ئێمە گفتوگۆی لەسەر بکەین پەیوەست بە گواستنەوە کاتێک هەمووشتێ لەگەڵ سیتی زۆر باشە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button