
یاریگا –
خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەنگۆیەكی گەورەی درووستكرد كاتێک لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام رایگەیاند دڵنیا نییە لە مانەوەی لە یانەكەی.
شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
ئالڤارێز لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد و تاوەكو 2030 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.
-Periodista: “¿Puedes garantizar que estarás en el Atlético de Madrid la temporada que viene?”
-Julián Álvarez: “Yo que sé… puede ser que sí, puede ser que no. Nunca se sabe”.
Julián Álvarez tiene contrato hasta junio de 2030.pic.twitter.com/unkbTlZzaU
— Albert Ortega (@AlbertOrtegaES1) March 10, 2026
لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام ئالڤارێز گوتی:
هیچ شتێکم نییە بیڵێم، ئەمانە تەنیا قسەن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا قسەی زۆر دەکرێت و هەمووان رای خۆیان دەردەبڕن، هەموو شتێکیش گەورە دەکرێتەوە. هیچم نەوتووە، لێرە باشم و زۆر دڵخۆشم، لە هەموو پاڵەوانێتییەکانیشدا بەشدارم.
هەرگیز شتێکم نەوتووە، ئەمانە تەنیا دەنگۆن و بە شێوەیەکی لەرادەبەدەر گەورە دەکرێن، لە ئاتلێتیکۆ دڵخۆشم و تێدەكۆشم، لە چامپیۆنزلیگ باش کار دەکەین و لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیاشداین.
ئەگەر هەیە وەرزی داهاتوو لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بیت؟
چی دەزانم، لەوانەیە بەڵێ، لەوانەیە نەخێر، کەس نازانێت، لێرە زۆر دڵخۆشم، ئەم پرسیارە زۆر دووبارە دەبێتەوە، بەڵام من ئاسوودەم. سەرنجم لەسەر رۆژانەی خۆمە و کار بۆ باشترکردنی ئاستم دەکەم. هەرگیز قسەیەکی خراپم دەربارەی یانەکە نەکردووە و زۆر سوپاسگوزارم، خەڵک لێرە خۆشەویستییان بۆ دەربڕیوم و زۆر دڵخۆشم.
لە رابردوودا ناوی ئالڤارێز بە بەهێزی بە بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە و لە ناو یانەكەدا وەكو شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی سەیر دەكرێت، هەروەها ئارسیناڵیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.
ئالڤارێز لەم وەرزەدا 41 یاریی كردووە توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و 7 گۆڵیشی درووستكردووە.



