ئیگۆر تودۆر: گۆڕانکاریپێکردنی ئانتۆنین کینسکی بڕیارێکی دروست بوو
"لەدوای رووداوەکە ئاسانە قسەی لەسەر بکەیت"

یاریگا –
ئیگۆر تودۆر، راهێنەری تۆتنهام پێی وایە لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بڕیارەکانی دروست بوون و هەڵەی نەکردووە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان تۆتنهام بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بە ئەنجامێکی گەورە 5-2 یارییەکەی بە خاوەن ماڵ دۆڕاند.
تۆتنهام بە سەرەتایەکی زۆر خراپ دەستی بە یارییەکە کرد و هەر لە سەرەتاوە، کینکسی لە یەکەم یاریی خۆیدا لەگەڵ تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ، دیارییەکی گەورەی پێشکەشی رۆخی بلانکۆس کرد و بە دوو هەڵەی کوشندە دوو گۆڵی بە کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی بەخشی. دواتر لە خولەکی 17، تودۆر گۆڕانکاری بە گۆڵپارێزە 22 ساڵانییەکە کرد و لە جێی ئەو گوگلیمۆ ڤیکارۆ هێنایە نێو یاریگا.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، تودۆر باسی لە گۆڕانکاریپێکردنی گۆڵپارێزە چیکییەکە کرد و رەتیکردەوە بڕیارەکانی هەڵە بووبن.
گۆرانکارییەکە شتێکی زۆر دەگمەن بوو، لە ماوەی 15 ساڵی راهێنەرایەتیمدا، هەرگیز کاری وام نەکردووە، شتێک بوو بۆ پاراستنی گۆڵپارێز و تیپەکە پێویست بوو پێویست بوو.
بەر لە یارییەکە بڕیارێکی دروستم دا، بەو دۆخەی تێیداین و ئەو فشارەی لەسەر ڤیکارۆیە لە پاڵەوانێتییەکی دیکە، یەدەککردنی بڕیارێکی هەڵە نەبوو، دوای ئەو رووداوە ئاسان بڵێی بڕیارێکی دروست نەبووە. بەداخەوە لە سەرەتا ئەم هەڵانە روویاندا بۆیە باجی ئەو دەستپێکەمان دا و زۆر لەسەرمان کەوت.



