چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لەیارییەكی دیكەی بەهێزی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان هەردوو یانە رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی چێڵسی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات.

پێش تیرووپشكی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لویس ئێنریكێ ئاشكرایكرد هیوادارن رووبەڕووی چێڵسی ببنەوە تاوەكو تۆڵەی شكستەكەی یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بكەنەوە.

چێڵسی لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە پلەی شەشەم هات و راستەوخۆ بلیتێكی قۆناخی شازدەی بەدەستهێنا.

پاریس سانجێرمان لە پلەی یازدەیەم كۆتایی بە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان هێنا و لە یاریی پاشكۆ بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-4 لە مۆناكۆی بردەوە.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 9 جار رووبەڕووبوونەتەوە، سێ یاریی پاریس بردوویەتیەوە سێ یاریی چێڵسی و لە سێ یارییش یەكسان بوون.

پاریس سانجێرمان لە كۆتا سێ یاریی قۆناخی كرانەدەرەوە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان بردنەوەی بەدەستهێناوە.

چێڵسی لە كۆتا شەش یاریی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانە فەڕەنسیەكان لە سەرجەمیان براوە بووە.

لیام رۆسینیۆر دەبێتە شازدەیەمین راهێنەر كە یەكەم یاریی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناخی یەكلاكەرەوە بەرامبەر هەڵگری نازناوەكە بێت.

لە رووی تێكڕای تەمەنەوە چێڵسی بە ( 24 ساڵ و 31 رۆژ) و پاریس سانجێرمان بە ( 24 ساڵ و 195 رۆژ ) ئەو دوو یانەیەن كە لاوترین پێكهاتەیان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا هەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاریس سانجێرمان بە بێ فابیان رویز رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

چێڵسی بە بێ كۆڵویل رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە و بەشداریكردنی ئێستیڤاو گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

كۆكۆرێیا، چالۆبا، فۆفانا، گوستۆ

كایسێدۆ، جەیمس

نیتۆ، ئینزۆ، پاڵمەر

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button