بەپەلە؛ چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرپوول دەگاتە رێککەوتن

یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن و پۆستی راهێنەرایەتی رێدز وەردەگرێت.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ دەکات و بۆ وەرزی نوێ راهێنەرایەتی رێدز دەکات.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول و ئاڵۆنسۆ لە کۆتا هەفتەی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو گفتوگۆیان لەبارەی گرێبەستەکە کردووە.
‼️ ¡Xabi Alonso ya tiene un acuerdo para entrenar a un nuevo club!https://t.co/Te3Rea1mk4
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 9, 2026
چابی ئاڵۆنسۆ لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوورخرایەوە و تاوەکوو ئێستا بێ یانەیە.
لیڤەرپوول لەم وەرزە بەدەست خراپەکانی ئەنجامەکانی دەناڵێنێت و داهاتووی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی کەوتووەتە مەترسییەوە.
ئاڵۆنسۆ وەکوو یاریزان لە 2004 تاوەکوو 2009 یاریی بۆ لیڤەرپوول کردووە، دوای ریال مەدرید لیڤەرپوول دەبێتە دووەم یانە ئاڵۆنسۆ وەکوو یاریزان و وەکوو راهێنەریش پەیوەندی پێوەی کردبێت.



