بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

باڵدێ بووەتە ئامانجی گەورەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئالێخاندرۆ باڵدێ بووەتەجێی بایەخی یانەیەکی پرێمەرلیگ و ئەگەرەکان بۆ ئەوەن بتوانێ پەلکێشی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، یانەی مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ بەرگریکارە ئیسپانیەکەی بلاوگرانا ئامادەکردووە و لە بازاڕی هاوینە لێیدەچێتە پێشەوە.

باڵدێ کوڕی یانە کاتالوونیەکە، تازە تەمەنی 22 ساڵە و کارگێڕی مان یونایتد بە بژاردەیەکی گونجاو بۆ شوێنگرتنەوەی لوکا شاو، هەروەها بۆ ئاییندەیەکی دووتریش وەک بەردی بناخەی بونیاتنانەوەی یانە ئینگلیزیەکە کە ماوەیەکە لە نازناوە گەورەکان دوورکەوتووەتەوە.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بارسا بکات، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداریی نەبێت. بەوەش یانە ئینگلیزیەکە دووەم ئۆفەری دەگەیەنێتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

باڵدێ جگە لە لایەنی بەرگریی، تایبەتمەندێتی هێرشبەری بەرچاوی هەیە. لەم وەرزە توانیویەتی 7 ئەسێست بکات. بەڵام رەنگە ئۆفەرەکی مان یونایتد وا لە کارگێڕی بارسێلۆنا بکاتەوە بیر لە دەستبەرداربوون لە ئالیخاندرۆ بکەنەوە، بەتایبەت کە ئێستا ئەو تانە ئیسپانیە لە هەمان پێگەی خاوەنی جێرارد مارتنە و رۆڵێکی سەرەکی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button