بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن بارسێلۆنا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تەنها چەند مانگێک لە کاری پێکەوەییان ماوە و ئەستێرە پۆڵەندیەکە لە یانەکە دەڕوات.

لیڤاندۆڤسکی هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی چوار ساڵی و بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆر لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی یانە کاتالوونیەکە. ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بەسەردەچێت. هەربۆیە بارسا لە ئێستاوە شوێنگرەوەی دیاریکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، بارسێلۆنا پێی وایە مارکوس تورامی فەڕەنسی لە یانەی ئینتەر میلان شوێنگرەوەیەکی نموونەییە بۆ لیڤا.

سەرچاوەکە ئەو بڕە پارەیەی ئاشکراکردووە کە ئینتەر وەک بەهای تورام داوای دەکات و خۆی دەدات لە 60 ملیۆن یۆرۆ.


هێرشبەرەکەی نیرازوری تەمەنی 28 ساڵە. لە 31 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 10 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات.

بارسێلۆنا هێندەی نەماوە خۆی لە کۆت و بەندی یاسای 1:1 رزگار بکات تا دەستکراوەبێت لە ئەنجامدانی گرێبەستی دڵخوازی خۆی. ئەوەش بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکانی کە کۆتایی مانگی رابردوو ئاشکرایان کرد یانە ئیسپانیەکە نزیکبووەتەوە لە جێگیربوونی دۆخی دارایی و هاوتەریببوون لەگەڵ ئەو یاسایە.

بڕێكی كەم؛ بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی بۆ یاسای 1:1 چەندی پێوویستە

بابەتی زیاتر

Back to top button