ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند.

یانە ئینگلیزیەکە لە پێگە فەرمیەکانی خۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی رایان خرافێنبێرگی راگەیاند.

رێدز هاوینی 2023 لە کۆتا رۆژی بازاڕەکانی گواستنەوەکاندا ئەستێرە هۆڵەندیەکەی لە بایرن میونشن بە گرێبەستێکی پێنج وەرزە و بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.

بە گوێرەی نوێکردنەوەکە، ناوەڕاستکارەکە تاوەکوو ساڵی 2032 لە ئانفیڵد دەمێنێتەوە.

رایان کە ئێستا تەمەنی 23 ساڵە، لەگەڵ لیڤەرپوول خاوەنی نازناوێکە کە پرێمەرلیگی وەرزی رابردووی 2024/25 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button