
یاریگا –
ساموێل ئۆمتیتی کە تەنیا وەرزێک لەگەڵ لویس ئێنریکی کاری کردووە، بەڵام کاتێکی بەسە بۆ بەرگریکارەکە تاوەکوو بۆچوونێکی روونی لەبارەی راهێنەرە ئیسپانییەکەوە هەبێت.
ئۆمتیتی وەرزی 2016-2017 لە بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیی لویس ئێنریکی یاریی کردووە، ئەگەرچی کاتیان بەیەکەوە کورت بوو، بەڵام ئۆمتیتی دەڵێت سەرسامییەکی زۆری بۆ کەسایەتیی و شێوازی کارکردنی راهێنەرەکە هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەم دواییانە لەگەڵ دازنی فەڕەنسی کردوویەتی، ئۆمتیتی دەڵێت:
هەندێک جار ئەو کەمێک کەللەڕەقە چونکە کاتێک بیرۆکەیەک لە مێشکیدایە، زۆر ئەستەمە وای لێبکەیت بۆچوونی خۆی بگۆڕێت. ئەمەش یەکێکە لە خاڵ گەورەترین خاڵە بەهێزەکانی راهێنەرەکە، کاری راهێنەر ئەوەیە پەیامێک روون بنێرێت و وا لە یاریزانەکان بکات باوەڕیان بە هەمان بیرۆکەی راهێنەرەکە بێت. ئەگەر راهێنەر بتوانێت ئەوە بکات، ئەوا خۆی هەمووشتێکی بەدەست هێناوە.



