ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نەوەی 2007ـی بارسێلۆنا؛ کێ خاوەنی ئەم میراتە زێڕینەیە؟

ئه‌لبێرت ماسنۆ پەردە لەسەر نهێنی میراتە زێڕینەکەی بارسا لادەبات

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا جیهانی تۆپی پێ سەرسامە بەو ئەستێرە گەنجانەی لە یانەی بارسێلۆنا دەرکەوتوون، پرسیارێکی گرنگ لە نێو میدیاکاندا دروست بووە: کێ خاوەنی دەستکەوتی ئەم نەوەیەیە؟ ئەو نەوەیەی کە ناوی نراوە “نەوەی 007” (ئەو یاریزانانەی لە دەوروبەری ساڵی 2007 لەدایکبوون، وەک لامین یامال و پاو کوبارسی).

میراتێکی زێڕین

ئەلبێرت ماسنۆ، نووسەری ناسراوی کەتەلۆنی، لە وتارێکدا لە رۆژنامەی سپۆرت ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پێکهاتەیەی ئێستا  بارسێلۆنایە لە بەردەستی هانزی فلیكه‌، میراستێکی زێڕینە.

ماسنۆ دەڵێت:

“ئەو نەوەیەی بارسێلۆنا پێی گەیشتووە، دیارییەکی گرانبەهایە، سەرەڕای ئەوەی هەر کەسێک دەیەوێت ئەم دەستکەوتە بە تەواوی بۆ خۆی ببات.”

ململانێ لەسەر خاوەندارێتی دەستکەوتەکە

لە نێو هەوادارانی بارسێلۆنادا جەنگێکی سارد هەیە؛ هەندێک پێیان وایە خوان لابۆرتا و کارگێڕییەکەی شایەنی دەستخۆشین بۆ متمانەکردن بە لاوان، هەندێکی تر چاڤی هێرناندێز بە داھێنەری ئەم رێڕەوە دەزانن کە یەکەمجار بوێریی کرد و یاریی پێکردن، هەندێکی تریش هانز فلیک بە لێهاتوو دەزانن کە توانیویەتی ئەم جەوهەرانە بریقەدار بکاتەوە.

راستییەکە لە کوێدایە؟

ماسنۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت دەستکەوتی ئەم نەوەیە تەنیا بە یەک کەس ببەسترێتەوە. ئەمە ئەنجامی کارێکی درێژخایەنی ئەکادیمیای لاماسیا و مێژووی یانەکەیە.

ئەو پێیوایە هەرچەندە کەسانێک هەبن بیانەوێت بڵێن “من ئەم نەوەیەم دروست کردووە”، بەڵام لە راستیدا بارسێلۆنا وەک دامەزراوەیەکی وەرزشی، ئەم سامانە گەورەیەی وەک میرات بۆ ماوەتەوە و ئێستا کاتی دروێنەکردنی بەرهەمەکەیەتی.


نەوەی “007” تەنیا چەند یاریزانێکی بەهرەمەند نین، بەڵکو گوزارشت لە قوتابخانەیەکی تۆپی پێ دەکەن کە توانیویەتی لە سەختترین کاتە داراییەکاندا، یانەکە لە داڕمان ڕزگار بکات و جارێکی تر بارسا بگەڕێنێتەوە ناو بازنەی گەورەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button