ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەهۆی سووکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر راشفۆرد 15 مانگ زیندانی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێکی ریال ئۆڤیێدۆ بەهۆی سووکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر مارکۆس راشفۆرد رووبەڕووی 15 مانگ زیندانی دەبێتەوە.

بە گوێرەی مارکا، نووسینگەی پارێزەری گشتی داوای سزای 15 مانگ زیندانیی بۆ هاندەرێکی ریال ئۆڤیێدۆ کردووە، کە تۆمەتبار کراوە بە ئاراستەکردنی سووکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر یاریزانی بارسێلۆنا، مارکۆس راشفۆرد. رووداوەکە لە 25ـی ئەیلوول/سێپتەمبەری ساڵی رابردوو لە یاریی نێوان ریال ئۆڤیێدۆ و بارسێلۆنا روویداوە.

بەگوێرەی پارێزەرە گشتییەکان، هاندەرە تەمەن 19 ساڵەکە توندوتیژی رەگەزپەرستی بەرامبەر راشفۆرد بەکارهێناوە، کاتێک یاریزانەکە خۆی بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشە ئامادە دەکرد. ساتی رووداوەکە لەلایەن هاندەرێکی دیکەوە تۆمارکراوە و دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 29 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

لە پاڵ سزای 15 مانگ زیندانیی، نووسینگەی پارێزەری گشتی دەیەوێت سزای دارایی 2880 یۆرۆی هاندەرەکە بدات و بە 2000 یۆرۆش قەرەبووی راشفۆرد بکاتەوە. کەیسەکە پێشکەشی دادگای ئۆڤیێدۆ کراوە و هێشتا رێکەوتی دانیشتنەکە دیاریی نەکراوە.

لە کەیسێکی جیاوازدا، پارێزەری گشتی داوای ساڵێک زیندانیی بۆ هاندەرێکی دیکەی ریال ئۆڤیێدۆ دەکات بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە کیلیان ئێمباپێی یاریزانی ریال مەدرید، لە یارییەکدا لە 24ـی ئاب/ئۆگێستی ساڵی رابردوو، کە بە هەمان شێوە لە یاریگای ریال ئۆڤیێدۆ روویداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button