ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆسعوودیەگرنگترین

23 ملیۆن بۆ رازیکردنی برونۆ فێرناندێش

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورە بۆ رازیکردنی بڕونۆ فێرناندێش بە مانەوە لە یانەکە ئامادە دەکات.

ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و زۆر ناوی بە یانەکانی سعوودییەوە بەستراوەتەوە، کە ئامادەن مووچەیەکی زۆر بەرزی پێشکەش بکەن. بەهۆی ئەوەی لە کاروانی وەرزشییدا دەرفەتی کەم ماوە کە گرێبەستێکی زەبەلاح واژۆ بکات، ئۆفەرە داراییەکە زۆر سەرنجڕاکێشە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گرێبەستێکی نوێ بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە پێشکەشی بڕونۆ بکات. یانەکە هیواخوازە ئەم مووچەیە رکابەری ئەو ئۆفەرانە بکات کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دێن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بڕنۆ سەربەخۆ بڕیاری خۆی دەدات، بەبێ ئەوەی داوای گۆڕانکاریی لە پڕۆژەی وەرزشیی یانەکە بکات. دۆخەکە بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا کراوەیەوە و مانچێستەر یونایتد دەیەوێت داهاتووی کاپتنەکەی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button