ئەفریقاگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەبارەی رەگڕاگی و پۆستەکەی

Yariga App

یاریگا –

زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر هەواڵی جیابوونەوەی وەلید رەگڕاگی و هەڵبژاردەی مەغریبدا تێدەپەرێت و هێشتا بەفەرمی لەلایەن هیچ لایەنێکیانەوە هەواڵەکە رانەگەیەندراوە.

راهێنەرێکی ناودار دەستی لەکار کیشایەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا هەموو رێکارەکان تەواوبووە بۆ وازهێنانی رەگڕاگی لە پۆستەکەی.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیسپانیە زانیوشیەتی کە ئێستا بەهیچ شێوەیەک وەلیدا بەفەرمی راهێنەری مەگریب نییە. ئەوەی ماوەتەوە تەنها راگەیاندنی فەرمیە و لە رۆژانی داهاتوودا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وازهێنانی لە پۆستەکەی رادەگەیەنێت.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی رەگڕاگی و هەڵبژاردەی مەغریب، تا ئێستا چەند ناوێکی دیار بۆ شوێنگرەوەی ئەو راهێنەرە هاتوونەتە میدیاکانەوە کە دیارترینیان چاڤی هێرناندێز بوو. دواتریش محەمەد وەهابی راهێنەری خوار 20 ساڵانی مەغریبە کە توانی لە 2025 مۆندیالیان بۆ بباتەوە.

مەغریب شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی دەستنیشانکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button