سعوودیەگرنگترین

نەسڕ هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یەکلایی بوویەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سعوودیەی جێنەهشتووە بەهۆی گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئێستا نەسڕ هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەکەی دا لەبارەی گۆڵکارەکەیان.

رۆناڵدۆ سعوودیەی جێهێشتووە؟ نوێترین زانیاریی بڵاوکرایەوە

کریستیانۆ لە یاریی رابردووی یانەکەیدا بەرامبەر حەیفا کە 3-1 بۆ تیمەکەی دۆن کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ گەڕانەوە پێشەنگی خولی رۆشەن، ئەفسانە پۆرتوگالیەکە دووچاری پێکان هات و دواتر یاریگای بەجێهێشت.

لە بەیاننامەیەکی نوێدا نەسڕ رایگەیاند کە پشکنینەکان دەریانخستووە رۆناڵدۆ پێکانی لە رانیدا هەیە و ئێستا چارەسەر وەردەگرێت. رۆژانەش لەژێر هەڵسەنگاندنە پزیشکیەکاندا دەبێت.

یاریی داهاتووی نەسڕ شەممەی داهاتووە لە گەڕی 25ی خولی سعوودی. رۆناڵدۆ ئەم وەرزەش سەڕای تەمەنی کە گەیشتووەتە 41 ساڵ، توانیویەتی 21 گۆڵ تۆماربکات و رکابەری ئیڤان تۆنی هێرشبەری ئەهلی دەکات کە ئەم ئینگلیزیە 23 گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button