خووله‌کانی دیکەگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ راهێنەرێکی دیار لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە

سەرەڕای ئەنجامە باشەکان

Yariga App

یاریگا –

فیلیپێ لویس لە ئەرکی راهێنەرایەتی فلامینگۆی بەڕازیلی دوورخرایەوە.

شەوی رابردوو فلامینگۆ لە یاریگای ماراکانا میوانداریی یانەی مادوێیرا کرد 8-0 یارییەکەی بردەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گڵۆبۆی بەڕازیلی لەدوای تەواوبوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، فیلیپێ لەلایەن یانەکەیەوە ئاگادارکردووەتەوە لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، راهێنەرە بەڕازیلییەکە هیچ شتێکی دیکەی پێ نەگوتراوە و هۆکاری دوورخرانەوەی بۆ رووننەکراوەتەوە.

لە یەكەم وەرزیدا، وەرزێكی نموونەی لەگەڵ یانەكە پێشكەشكرد بەڵام بەهۆی كێشەی لەگەڵ یاریزانەكانی یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتی بەرگریکارەکەی پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی فلامینگۆی خوار 17 ساڵان بوو، لە هاوینی هەمان ساڵ پۆستی راهێنەرایەتی خوار 20 ساڵانی هەمان یانەی وەرگرت و دواتر بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا.

فیلیپێ 99 یاریی فلامینگۆی بەڕێوەبرد، 62 یاریی بۆ یانەکە بردەوە، لە 21 یاریی یەکسان بوو و 16 یاریشی دۆڕاند، سێ نازناویشی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button