عێراقکوردستان

یاریزانێکی دهۆک داوای لێبوردن لەهاندەران دەکات

جارێکی دیکە دهۆک نەیتوانی سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت

Yariga App

یاریگا –

دهۆک جارێکی دیکە نەیتوانی سوود لە یاریگا و پاڵپشتی هاندەرەکانی وەربگرێت، یاریزانێکی تیپەکەش داوای لێبووردن لە هاندەرانی یانەکە دەات.

لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لەبەردەم هاندەران و لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 به یانەی نەورۆز دۆڕا، لە حەفت یاریی رابردوودا دهۆک یەک سەرکەوتنی تۆمار کردووە ئەویش بەرامبەر قاسم بوو کە یەک خاڵی هەیە و لە کۆتایی ریزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

حەموود مەشعان، بەرگریکاری دهۆک لە دوای یارییەکە دەربارەی شکستەکەیان رایگەیاند:

بۆ جارێکی تر ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد بەڵام ئەنجام لە بەرژەوەندی ئێمە نابێت، ئێمە وەکو یاریزانان دڵگرانین بەم شکستە تایبەت کە لە نێو یاریگای خۆمان بوو، داوای لێبووردن لە هاندەرانمان دەکەین، هەوڵدەدەین لە داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە.

سائید سوێدان، یاریدەدەری راهێنەری دهۆک هۆکاری شکستەکەیانی باسکرد و گووتی:

بە داخەوە نەمانتوانی سێ خاڵ پێشکەشی هاندەرانمان بکەین، ئەوان هەمیشە پاڵپشتی ئێمەن لە دەرەوە و لە نێو یاریگای خۆشمان، زۆربەی کاتەکانی یاریی ئێمە باشتر بووین، بەڵام مەترسیمان زۆر درووست نەکرد، گۆڵێکمان لێ تۆمار کرا لە یەک هێرشی تیپی بەرامبەر ئەویش یاریزانی ئێمە هەڵەیان کرد، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانمان و لە یارییەکانی داهاتوو دەگەڕێینەوە سەرکەوتن.

هەڵۆکانی چیا بەم شکستە بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق مانەوە، گەڕی داهاتووش لە یارییەکی گرینگ و بەهێزدا لە یاریگای شوڕتە رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button