بلیمەتەکەی ئارسیناڵ بۆ هەر گۆڵێک لە تۆپی وەستاو پاداشت وەردەگرێت

یاریگا –
یەکشەممە 1ـی ئادار ئارسیناڵ 2-1 جارێکی دیکە لە چێڵسی بردەوە و هەردوو گۆڵەکەشی لە رێگەی تۆپی وەستاوەوە بوو.
بەگوێرەی ئاتلێتیک، گرێبەستی نیکۆلاس جۆڤەری راهێنەری تۆپە وەستاوەکانی ئارسیناڵ لەگەڵ یانەکە بڕگەی پاداشتی تێدایە بۆ هەر گۆڵێک کە گەنەرز لە تۆپی وەستاوەوە دەیکات.
ئارتێتا کاتێک نوێترین لەگەڵ ئارسیناڵ لە ئەیلوولی 2024 لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆکرد، یانەکە دەبوو گفتوگۆی سەربەخۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ ستافی راهێنەرایەتییەکەی بکات، کە نیکۆلاس جۆڤەر یەکێکە لە یاریدەدەرەکانی. گرێبەستەکان 2025 بەفەرمی راگەیەنران و لەگەڵ گرێبەستەکەی ئارتێتا تاوەکوو 2027 هاوتاکران.
نیکۆلاس جۆڤەر کە پسپۆڕی تۆپە جێگیرەکانە و سەرنجی هەموو لایەکی بەدوای خۆیدا راکێشاوە، پێگەیەکی بەهێزی لە گفتوگۆکاندا هەبوو. لە کۆتاییدا رێککەوتنەکە بەجۆرێک کرا کە جۆڤەر بۆ هەر گۆڵێک کە ئارسیناڵ لە رێگەی تۆپی جێگیرەوە دەیکات پاداشت دەکرێت.
ئارتێتا هاوینی 2021 جۆڤەری لە مانچێستەر سیتییەوە بۆ ئارسیناڵ گواستەوە. ساڵی 2024 پرسیار لە میکێل کرا کە ئایا پێی وایە جۆڤەر باشترینە لە بوارەکەی خۆیدا، ئارتێتا لە وەڵامدا گوتی: “لە بوارەکەی خۆیدا، لە بوارەکانی دیکەدا و وەکوو کەسایەتیش، ئەو پەیوەندییەشی کە هەمانە، هەر بۆیە بڕیارمدا بهێنم بۆ سیتی کاتێک لەوێ بووم و پاشانیش بۆ ئارسیناڵ.”

ئارسیناڵ بەرامبەر چێڵسی دوو گۆڵی بە کۆڕنە کرد و ئەم وەرە تاوەکوو ئێستا 16 گۆڵیان لە رێگەی کۆڕنەوە کردووە. ئەمەش زۆرترین گۆڵە لە وەرزێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆڵدهام ئاتلێتیک کە وەرزی 1992-1993، وێست برۆم لە وەرزی 2016-2017 و خودی ئارسیناڵ خۆی لە وەرزی 2023-2024.
تۆپهاوێژەکانی لەندەن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 9 جار لە رێگەی کۆڕنەوە بە ئەنجامی 1-0 پێشکەوتوون، کە ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ ساوسامتنی 1994-1995 زۆرترینە لە وەرزێکدا. هەروەها ئەمە نۆیەم جار بوو لەم وەرزەی پرێمەرلیگ کە ئارسیناڵ گۆڵی بردنەوەی یارییەکە لە رێگەی کۆڕنەوە بکات.



