ئیسپانیاگرنگترین

بەرەو ریمۆنتادا؛ هانزی فلیک بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕانکاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فیلک بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک بڕیاریداوە بۆ یارییەکەی بەرامبە ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات و پێشبینی دەکرێت جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسا بەگوێرەی موندۆ؛

گۆڵپارێز: خوان گارسیا

بەرگری: ژووڵ کوندێ، پاو کوبارسی، ئاراوخۆ یان جێرارد مارتین. جواو کانسێلۆ

ناوەڕاست: مارک بێرناڵ، پێدری، فێرمین لۆپێز

هێرشبەر: لامین یامال، رافینیا، فێران تۆرێس (یان دانی ئۆلمۆ وەکو ژمارە 9ـی ساختە)

بارسێلۆنا سبەی 3ـی ئازاری 2026 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، رۆخی بلانکۆس یاریی یەکەمی 4-0 بردووەتەوە و یانە کاتالوونیەکە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی پێویستە بە ریمۆنتادایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button