ئیتاڵیا
تۆنی: ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی ئاساییە و نازانێت چۆن یاریزان ببڕێت
یاریگا: لۆكا تۆنی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ، دڵتەنگی خۆی بە ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەربڕی بەرامبەر ناپۆلی لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی ”Rai sport” لۆكا تۆنی ووتی: ئەو شكستە لە ئەستۆی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆدایە، ئەستێرە پورتوگالیەكە كێشەی جەستەی هەیە و ناتوانێت تەنانەت یاریزانێك ببڕێت.
سەبارەت بە ئاستی بۆفۆن ووتی: بۆفۆن باشترین یاریزانی یوڤێنتوس بوو لە یاریەكەدا.
ناپۆلی توانی نازناوی جامی ئیتاڵیا بباتەوە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا لەسەر دەستی یوڤێنتوس.