
یاریگا –
بارسێلۆنا لە هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی بە بردنەوەیەکی گەورە 4-1 لە ڤیاڕیاڵی بردەوە. سەرکردایەتی سەرکەوتنە گەورەكەش لامیان یامال بوو.
ئەستێرە ئیسپانییەکە بە تۆمارکردنی هاتریکێک وەڵامی رەخنەکانی دایەوە کە ماوەیەکە ژمارەکانی بەگوێرەی پێویست نین.
چەند مانگی رابردوو ئاسوودە نەبووم بە یاریکردن، بابەتەکە تەنها پێکانەکەی بن رانم نەبوو، بەڵکوو دڵخۆشیش نەبووم. ئێستا زۆر باشم و چێژ لە هەمووشتێ وەردەگرم.
🚨 Lamine Yamal: “A few months ago I didn’t feel good playing, it wasn’t just the pubalgia, I wasn’t happy…”.
“But now? I’m doing really well and enjoying everything”. pic.twitter.com/Ako4l355Yz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 28, 2026
ئەو بردنەوەیە هاوکات پاڵنەرێکی گەورەی مەعنەویی دەبێت بۆ یامال و هاوتیمەکانی بەر لە یارییە چارەنووسسازەکەی سێشەممەی ئەم هەفتەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە رۆخی بلانکۆس لە یاریی چوون بە 4 گۆڵی بێ وەڵام براوەبوونە.
لامین دوای یارییەکەی ڤیاڕیال بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ موژدەی ریمۆنتدای بە هاندەرانی بلاوگرانا دا و داوایەکی ئاڕاستەکردن و وتی
کاتی ئەوە هەبوو وەڵام و کاردانەوەمان هەبێت. ئەر ئەوەشە کە ئێستا ئەنجامی دەدەین. با ئێستا با هاندەرانمان بڵێم… بۆ یارییەکەما لەدژی ئاتلێتی وەرن بۆ یاریگا (کامپ نو)، شتی جادوویی روودەدات. گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتکۆ مەدرید ئەکرێ رووبدات. پێویستمان بە هاندەرەکانمانە. دەتوانین ئەنجامی بدەین.
💙❤️ Lamine Yamal: “It was time to react and push. We are doing it. Now let me tell our fans…
…come to the stadium against Atléti, the magic CAN happen”. 👀 pic.twitter.com/WNKSHldfDx
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 28, 2026
بارسا خاڵەکانی گەیاندە 64 و توانی بەشێوەیەکی کاتی 4 خاڵ لە ریال مەدریدی پلەی دووەم دووربکەوێتەوە. یانە شاهانەکە دووشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی خیتافی دەکات.



